ڤاڵڤێردی له بارهی یهدهگبوونی مێسی روونكردنهوهی خێرای دا
دوای یاری كلاسیكۆی جامی شای ئیسپانیا كه بهیهكسانبوون به گۆڵێك بۆ ههرلایهكیان كۆتایی هات، ڤالڤێردی لەبارەی بڕیاری یەدەگبوونی مێسی روونکردنەوەی دا و گوتیشی لە یاریی گەڕانەوە لە سانتایگۆ بێرنابیۆ هەموو شتێک یەکلا دەکرێتەوە.
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: پێش یارییەکە قسەم لەگەڵ مێسی کردبوو، هەردووکمان بەیەکەوە بڕیارمان دابوو لەم یارییە یەدەگ بێت، چونکە نامانەوێت سەرکێشی بکەین و مێسی یاریزانێکی زیرەکە و گرنگی بە تەندروستی خۆی دەدات.
ڤاڵڤێردی دهشڵێت: ئەگەر مێسی بە تەواوەتی ئامادە بێت، بە دڵنیاییەوە بەرامبەر ئاتڵێتیک بلباو لە یاریی داهاتوو یاریی دەکات، بەڵام پێموایە بڕیارێکی باشمان دا لەم یارییە یاریمان پێنەکرد.
راهێنهری بارسا گوتیشی: ئێمە دەچینە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لەوێ هەموو شتێک یەکلا دەبێتەوە، لهوی شهڕی گهیشتن به فایناڵ تهواو دهكهین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ماڵکۆم و سێمیدۆ زۆر ئارامیان گرت، بەڵام له كلاسیكۆ ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، جیرارد پێكێ له ئاستێكی باش دا بوو، راستە کۆتینهۆش هەڵەی کرد لە یارییەکە، بەڵام هەموو کەسێک هەڵە دەکات و ئەو گۆڵ دەکات و هەل دەرەخسێنێت و هەڵەش دەکات.