دیسان پشتگیری كوڕه‌كه‌ی مۆرینهۆ بۆ مێسی میدیاكانی هه‌ژاند
دوای گۆڵه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له دژی یانه‌ی چێڵسی، كوڕه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ دیسان خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه ده‌ربڕی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند.
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج چێڵسی و بارسێلۆنا به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون، له‌و یارییه‌دا مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا گۆڵی له چێڵسی تۆمار كرد كه پێشتر مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه له‌نده‌نییه ناسناوی پرێمه‌رلیگی بردۆته‌وه.
كوڕه‌كه‌ی مۆرینهۆ دوای یارییه‌كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر خۆشه‌ویستی خۆی بۆ بارسێلۆنا دووپات كرده‌وه و وێنه‌یه‌كی خۆی به درێسی مێسی بڵاو كردۆته‌وه.
كوڕه 18 ساڵانه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ، له دایكبووی شاری بارسێلۆنایه، پێشتر مۆرینهۆی باوكی له یانه‌ی بارسیلۆنا سه‌ره‌تا كاری وه‌رگێرانی بۆ (سێر بۆبی ڕۆبسۆن)ـی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه، دواتر بۆته یاریده‌ده‌ری لویس ڤانگالی ڕاهێنه‌ری ئه‌وكاتی یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌و منداڵه‌ی مۆرینهۆیش له‌سه‌رده‌مانی ئه‌و ڕاهێنه‌ره هۆڵه‌نداییه له دایك بووه و چه‌ندان جاری دیكه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ مێسی و بارسێلۆنا دووپات كردۆته‌وه.