له فایناڵی جامی شای ئیسپانیا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید شكستی به ریال مه‌درید هێنا
له یاریی كۆتایی لاوانی جامی شای ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید به راهێنه‌رایه‌تی خۆزێ ماریا گوتی به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تووشی شكست بوو و ناسناوه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا.
ریال مه‌درید له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پشتی به‌م یاریزانانه به‌ستبوو (محه‌مه‌د رامۆس، سێرخیۆ لۆپێز، دیلا فۆرینتی، تیشۆست، زابارتی، مارتین كالدیرۆن، ئالبێرتۆ، میگێل گۆتیرێز، ئالبێرتۆ، پیدرۆ و باییزا).
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م ئاتڵێتیكۆ مه‌درید 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ته‌واو كرد و بوونه پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا.