به ڤیدیۆ.. هانده‌ران به ناوهێنانی مێسی له مۆندیالی یانه‌كان كریستیانۆیان توڕه كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له 2 ساڵی رابردوو زۆربه‌ی ناسناوه گه‌وره‌كانی له چنگی لیۆنێل مێسی ده‌رهێنا، كه‌چی هێشتا هانده‌ران، مێسی وه‌ك درۆشم و ناوێك له یاریگه‌كان بۆ توڕه‌كردنی كریستیانۆ به‌كارده‌هێنن.
له یاری نێوان جه‌زیره و ریال مه‌درید له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی یانه‌كانی 2017، هانده‌رانی ئه‌بوزه‌بی ئیماراتی له نێو یاریگه به‌ناوهێنانی مێسی هه‌وڵی توڕه‌كردنی كریستیانۆیان دا.
هانده‌ران چه‌ندانجار ناوی مێسی مێسی ـیان ده‌هێنا، دواجار كریستیانۆ هاته ده‌نگ و به ئاماژه‌یه‌ك پاڵه‌وانبوونی خۆی بۆ هانده‌ران ده‌رخست.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی دوێنێ به‌رامبه‌ر جه‌زیره‌ی ئیماراتی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌یشته فایناڵی مۆندیالی یانه‌كان، كریستیانۆ له خوله‌كی 53 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر گاریس به‌یل له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه گۆڵی برده‌وه‌ی تۆمار كرد.