به فه‌رمی دهۆك و ئاكرێ گه‌یشتنه یاری كۆتایی خولی پله‌یه‌كی كوردستان
یانه‌كانی دهۆك و ئاكرێ به فه‌رمی بۆ یاریی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان سه‌ركه‌وتن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 23 ئایاری 2018، له قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان و له یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه دهۆك میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوود زه‌ردپۆشه‌كانی بادینان كۆتایی هات.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش نێچیرڤان شوكری له خوله‌كی 73 به لێدانی راسته‌وخۆ تۆماری كرد، به‌مه‌ش دهۆك به فه‌رمی بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، یانه‌ی ئاكرێ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێكی خاوێن به‌سوودی ئاكرێ كۆتایی هات.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئاكرێش (له‌یس جه‌لیل) له خوله‌كی 36 تۆماری كرد، به‌مه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و ئاكرێ بۆ یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتن و بڕیاریشه یارییه‌كه له یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بكرێت.