"ریال مه‌درید یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی زستانه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه
ریال مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی زستانه‌ی یه‌كلایی كرده‌وه و له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕاستكارێكی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه كارگێری شایانه‌كان له‌گه‌ڵ یانه ئارجێنتینیه‌كه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئیزكوێل پالاسیۆس له یه‌نایه‌ری داهاتوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بڕیاره له دوای یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی فایناڵی جامی لیبه‌رتادۆرس گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان تاكو ساڵی2024 واژۆ بكه‌ن.
ئیزیكوێل پاڵاسیۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له یانه‌ی ریڤه‌رپله‌یتی ئارجێنتینا پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ئه‌م یانه‌یه به‌شداری 27 یاری كردووه، 4 گۆڵ و 5 ئاسیستی هه‌یه.