ئارجێنتین ئاماده‌كاری بۆ یاری كلاسیكۆ به‌رامبه‌ر به‌رازیل ده‌كات
دوای بردنه‌وه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر به عێراق، هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له ریازی پایته‌خت ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كانی كرده‌وه و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رووبه‌ڕووی به‌رازیل ده‌بێته‌وه.
ئارجێنتینا به ته‌واوی یاریزانه‌كانه‌وه راهێنانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی برازیل و ئه‌نجامدانی یاریی كلاسیكۆ به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچی تانگۆ به‌بێ مێسی و هیگواین و ئاگوێرۆ به‌شداریی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تیه چوارقۆڵیه‌ی كردووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له سێرخیۆ رۆمێریۆ و گۆڵپارێز، پاولۆ دیبالا و لاوتار به‌شداریی مه‌شقه‌كانیان كردووه له یه‌كه‌م یارییش ئاماده‌بوون.
رۆمیرۆی گۆڵپارێز سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و پاڵه‌وانییه‌تیه چوار قۆڵیه پێیوایه ئاماده‌كارییه‌كی باشه بۆ هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌كه.
رۆمیرۆ ده‌ڵێت: پێموابێت ئه‌مه یاریه‌كه‌ی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ ئیمه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی برازیل پێویستی به ئاماده‌كارییه‌كی باش هه‌یه و ئیمه به جددییه‌وه خۆمان بۆ ئه‌و یارییه ئاماده ده‌كه‌ین.
رۆمیرۆ گوتیشی: ئارجێنتیا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به دڵنیایه‌وه كاتیك لیۆ مێسی له‌گه‌ڵمان ده‌بێت زیاتر گه‌وره‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه به‌دیار ده‌كه‌ویت، ئه‌م یارییه دۆستانانه بۆ هه‌ر چوار هه‌ڵبژارده‌كه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كه‌موكورییه‌كانمان بدۆرزینه‌وه، به‌ڵام یاریی كلاسیكۆ زۆر تایبه‌ته چونكه هه‌ردوولامان مێژوویه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ش دۆستانه، به‌ڵام هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ر ئه‌و یاریه ده‌بێت.