كوردێكی دیكه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كرا
ماوه‌ی ساڵێكه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق زۆرترین سه‌رنجی خستۆته سه‌ر تواناكانی یاریزانی كورد، له نوێترین هه‌واڵێشدا بانگهێشتكردنی گۆڵپارێزی كوردی یانه‌ی زاخۆیه.
دلۆڤان مه‌هدی، گۆڵپارێزی یانه‌ی زاخۆ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن باسل گۆرگیس، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه بانگهێشتی له لایه‌ن راهێنه‌ره‌وه ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه.
دلۆڤان مه‌هدی بووه چواره‌مین یاریزانی كوردی یانه‌كانی كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی میران خه‌سرۆ، به‌یار ئه‌بوبه‌كر و دلێر حاته‌م كه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له ئێستادا خۆی بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیا و جامی ئاسیا ئاماده ده‌كات.