بە ڤیدیۆ.. چەند کاتژمێرێک پێش یارییەکە کوڕەکەی گیانی لەدەست دا کەچی بێ ئەوەی بە کەس بڵێت بەشداریی کرد

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە دەستی بە گریان کرد
kurdistan24.net

گۆڵپارێزێکی عێراقی سەرەڕای ئەوەی چەند کاتژمێرێک پێش یاریی یانەکەی منداڵەکەی گیانی لەدەست دەدات، کەچی بێ ئەوەی بە هیچ یاریزانێکی یانەکەی بڵێت یاریی یانەکەی ئەنجام دەدات.

لەمیانی یارییەکانی ئەم هەفتەیەی خولی نایابی عێراق عەلا ئەحمەدی گۆڵپارێزی 21 ساڵانی یانەی نەفتی میسان سەرەڕای ئەوەی چەند کاتژمێرێک پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر شورتە گیانی لە دەست دا کە تەمەنی منداڵەکەی تەنیا پێنج رۆژ بوو، کەچی ئەو گۆڵپارێزەی نەفتی میسان داوای لە هاوسەرەکەی کردبوو بە کەس نەڵێت، بۆ ئەوەی هەواڵەکە بڵاو نەبێتەوە و بتوانێت بەشداریی یاریی یانەکەی لە بەرامبەر یانەی شورتە بکات.

عەلا ئەحمەد بە ئاژانی فڕانس پرێسی راگەیاندووە، نەمهێشت لە یانەکەم کەس بە مردنی منداڵەکەم بزانێت، چونکە دەمزانی ئەگەر پێی بزانن رێگا نادەن بەشداریی یارییەکە بکەم و منیش سووربووم لەسەر ئەوەی بەرامبەر شورتە یاریی بکەم'.

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە کە بەرامبەربوون کۆتایی هات، گۆڵپارێزەکەی نەفتی میسان کە لە یارییەکە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لە داخی مردنی منداڵەکەی گریا و دواتر هاوڕێیەکانی بە هۆکاری گریانی عەلایان زانیوە.

گریانی گۆڵپارێزەکەی نەفتی میسان دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە