سۆلاری: كارێكی مه‌ترسیدارم كرد و بێزار و نیگه‌رانم
سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید دوای شكسته گه‌وره‌كه‌ی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سیسكا مۆسكۆ دڵته‌نگی خۆی له ئه‌نجامه‌كه ده‌ربڕی و گوتی: دان به‌وه داده‌نێم له پێكهاته‌دا كاری مه‌ترسیدارم كرد و به‌هۆیه‌وه هه‌ست به دڵته‌نگی و بێزاری ده‌كه‌م.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوو كاتێك له بێرنابیۆ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ دۆڕا.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید دوای شكسته‌كه‌یان به‌شداری پرێس كۆنفرانسێك كرد و گوتی: ئاستێكی خراپمان پێشكه‌ش كرد و له‌و یارییه‌دا هیچ ته‌ركیزێكمان له‌سه‌ر یارییه‌كه نه‌بوو، به‌تایبه‌تی گێمی دووه‌م بۆ ئێمه كاره‌سات بوو.
سۆلاری ده‌شڵێت: له‌و ئه‌نجامه زۆر نیگه‌ران و بێزارم، هانده‌رانیش له‌سه‌ر حه‌قن، چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت تیپه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بێت و یاریزانه‌كانیشی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ن.
سۆلاری گوتیشی: من به‌رپرسیارم له ده‌ستنیشانكردنی پێكهاته‌كه، ئه‌گه‌رچی كارێكی مه‌ترسیدار بوو، به‌ڵام ده‌بوو یاریزانه‌كانیش پشوو پێ بده‌م، پێویست بوو له‌و یارییه ده‌رفه‌ت به‌و یاریزانانه بده‌م كه یاری كه‌متریان كردووه.
سۆلاری گوتیشی: له ئێستادا چه‌ندان بیرۆكه‌مان هه‌یه و زۆر شت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یارییه‌كانی داهاتوو كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.
له باره‌ی هۆیهاكردنی هانده‌رانی ریال مه‌درید له ئیسكۆ، سۆلاری ده‌ڵێت: من گرینگی به‌و بابه‌ته ناده‌م و هه‌ستم به‌و شته‌ش له نێو یاریگه نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هانده‌ران ئه‌و كاره‌شیان كرد بێت له‌سه‌ر حه‌قن.
ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكسته‌ی، به‌ڵام بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا سیسكا مۆسكۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ نووسییه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌ستبه‌تاڵی ماڵئاوایی له چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ كرد.