ناوبژیوانێك دوای 8 ساڵ به‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی چێڵسی و بارسێلۆنا راستییه‌كانی ئاشكرا كرد
دوای تێپه‌ڕبوونی 8 ساڵ به‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی نێوان چێڵسی و بارسێلۆنا له قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگی 2009 به ئه‌نجامی چوون و هاتن بارسا سه‌ركه‌وت، له یاری گه‌ڕانه‌وه له یاریگه‌ی یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج بارسا له خوله‌كی 90 له رێگه‌ی ئینیێستا گۆڵێكی كوشنده‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و راسته‌وخۆ بۆ فایناڵ سه‌ركه‌وت و دواتر ناسناوه‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنا.
به‌هۆی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی چێڵسی و بارسێلۆنا (تۆم هێنینیگ ئۆڤه‌ربۆ)ـی ناوبژیوانی نه‌رویجی له میدیاكان هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه، به‌وپێیه‌ی چه‌ندان هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی له یارییه‌كه كرد، دوای 8 ساڵ ئه‌و ناوبژیوانه بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كانی یارییه‌كه ده‌ربڕی.
تۆم هێنینگ له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری دایه‌وه، له باره‌ی هه‌ژمارنه‌كردنی 4 لێدانی پێناڵتی بۆ یانه‌ی چێڵسی، ئه‌و ناوبژیوانه گوتی: بێگومان له یارییه‌كه هه‌ڵه‌ی زۆر كرا، راسته من هه‌ڵه‌م كرد، به‌ڵام سرووشتی تۆپی پێ به‌م شێوه‌یه‌یه، راهێنه‌ر و یاریزانانیش هه‌ڵه ده‌كه‌ن و تووشی شكست ده‌بن.
هێنینگ گوتیشی: نه‌ده‌بوو له یاری پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌و هه‌ڵانه كرابا، به‌ڵام من به مه‌به‌ست ئه‌م كاره‌م نه‌كردووه و ده‌شزانم ئه‌و ره‌خنانه به‌رده‌وام ده‌بن
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه مایكل باڵاك زۆر به توندی ره‌خنه‌ی لێ گرتیت، كه‌چی ده‌رت نه‌كرد، له‌مباره‌یه‌وه (تۆم هێنینگ)ـی ناوبژیوان گوتی: هه‌موو كاتێك كه بیر له‌و رووداوه ده‌كه‌مه‌وه و پرسیار له خۆم ده‌كه‌م، بۆچی كارتی سوورم نه‌دایه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی كاردانه‌وه‌كانی باڵاك له پشت منه‌وه بوو نه‌مده‌بینی.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه 2 تۆپ به‌ده‌ستی پیكێ و ئیتۆ كه‌وت، كه‌چی ناوبژیوان بێده‌نگی هه‌ڵبژارد؟ له‌مباره‌یه‌وه (تۆم هێنینگ) گوتی: ئه‌م رووداوانه‌م باش له‌بیره، به‌ڵام نامه‌وێت قسه‌یان له‌باره بكه‌م، ده‌شزانم ئه‌و ره‌خنانه به‌رده‌وام ده‌بن.
له برسیڤێكدا له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له دوای یارییه‌كه یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا سووپاسیان نه‌كردیت؟ له‌مباره‌یه‌وه، ناوبژیوانه نه‌رویجییه‌كه ده‌ڵێت: له دوای یارییه‌كه قسه‌م له‌گه‌ڵ هیچ یاریزانێك نه‌كرد، كاتێك له ژووری جلگۆڕینیش بووین، زۆر ده‌ترساین، بۆیه له پێناو سه‌لامه‌تی خۆمان ئه‌و شه‌وه هۆتێله‌كه‌مان له له‌نده‌ن گۆڕی، چونكه له هێرشی هانده‌رانی چێڵسی ده‌ترسایین.
پێتوایه یارییه‌كه‌ی چێڵسی و بارسێلۆنا گه‌وره‌ترین كاره‌سات و شووره‌یی تۆپی پێ بوو؟ (تۆم هێنینگ) له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: نازانم، ناتوانم بۆچوونی خۆم ده‌رببڕم ره‌نگه وابێت.
ئه‌م ناوبژیوانه له به‌رسیڤی رۆژنامه‌ی ماركا، نه‌یشارده‌وه كه به‌هۆی بڕیاره‌كانی له لایه‌ن یانه‌ی چێڵسی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه، ده‌شڵێت: به‌ڵام ئێستا ژیانێكی خۆشم هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسووده له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كانم له ئۆسڵۆ ده‌ژیم و كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه.
دوای ساڵێك به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی یاری نێوان بارسا و چێڵسی مۆندیالی 2010 ده‌ستیپێكرد و (تۆم هینینگ) بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانی مۆندیال بانگهێشت نه‌كرا، له‌مباره‌یه‌وه ناوبژیوانه نه‌رویجییه‌كه گوتی: پێموا نییه به‌هۆی رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ی چێڵسی و بارسا من بانگهێشت نه‌كرابم، ره‌نگه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نمه‌وه بێت كه ئه‌وكات 44 ساڵ بووم.
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی وه‌رزی رابردووی یاریگه‌ی كامپ نوو له نێوان (بارسێلۆنا و سانجێرمان) كه یارییه‌كه له لایه‌ن ناوبژیوانی ئه‌ڵمانی (دێنیز ئایتیكن) به‌ڕێوه چوو، ناوبژیوانه نه‌رویجییه‌كه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و گوتی: بێگومان له‌و یارییه‌ش كێشه زۆر بوو، به‌ڵام له یاری تۆپی پێ ئه‌م شتانه ئاساییه و چاوه‌ڕوانی روودانی ده‌كرێت، ئێمه‌ی ناوبژیوانان ده‌بێت له یه‌ك چركه‌دا بڕیار بده‌ین، به‌ڵام بینه‌ر كه له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه سه‌یری یارییه‌كه ده‌كات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ندان جار یارییه‌كه دووباره بكاته‌وه و بڕیاری خۆی بدات.