یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنا پێیوایه مباپێ زۆر له مێسی به‌هره‌مه‌ندتره
لۆدۆڤیك جوولی ئه‌ستێره‌ی پێشووی فره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كلیان مباپی هاونیشتیمانی له لیۆنێل مێسی باشتره.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12 ئۆكتۆبه‌ری 2017، لۆدڤیك جوولی ته‌مه‌ن 41 ساڵه‌ی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له تۆڕی هه‌واڵی ESPN بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: لیۆنێل مێسی نه‌یتوانیوه له هه‌مان ته‌مه‌نی ئێستای كلیان مباپێ باشتر بێت.
جوولی ده‌شڵێت: مێسی پێشتر له هه‌مان ته‌مه‌نی ئێستای مباپێ كێشه‌ی جه‌سته‌یی هه‌بوو، بۆیه نه‌یتوانیوه هه‌مان ئاستی ئێستای مباپێ پێشكه‌ش بكات.
جولی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه له‌شولار و جه‌سته‌ی كلیان مباپێ خاڵی به‌هێزه به به‌راورد به مێسی كه كێشه‌ی جه‌سته و به‌ژن و باڵای هه‌یه.
جوولی له نێوان ساڵانی 2004 ـ 2007 توانی هاوشانی ئه‌ستێره‌كانی پێشووی بارسێلۆنا ناسناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.