به‌ ڤیدیۆ.. هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌ مێژوودا تۆمار كرد

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند گۆڵبارانی په‌نه‌مایان كرد

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له‌ دووه‌مین یاری خۆی له‌ مۆندیالی 2018ـی رووسیا گۆڵبارانی په‌نه‌مای كرد و به‌ فه‌رمی هاوشانی به‌لجیكا بۆ قۆناخی 16ـی مۆندیال سه‌ركه‌وتن، په‌نه‌ما و توونسیش كه‌ له‌ هه‌مان گرووپ بوون ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ به‌ڕێبكه‌ون.

هاری كه‌ین له‌ دووه‌مین یاری خۆی له‌ مۆندیال به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد و پێشه‌نگی گۆڵكارانی مۆندیالی 2018ـه‌ى به‌شێوه‌يه‌كى كاتى له‌ كريستيانۆ رۆناڵدۆ وه‌رگرت.

جۆن ستۆنز له‌ خوله‌كی 8 شریتی گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی بڕی، دواتر هاری كه‌ین له‌ خوله‌كی 22 یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌ یارییه‌كه‌ به‌ لێدانی پێناڵتی تۆمار كرد و ئینگلیزه‌كانی كرده خاوه‌نی 2 گۆڵ.

پاشان ئه‌ستێره‌ لاوه‌كه‌ی ئینگلاند (خیسی لینگارد) ده‌ركه‌وت كاتێك له‌ خوله‌كی 36 گۆڵی سێیه‌می بۆ وڵاته‌كه‌ی زیاد كرد.

له‌ خوله‌كی 40 جۆن ستۆنز گه‌ڕایه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ئینگلاندی بۆ 4 گۆڵ زیاد كرد.

پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت، هاری كه‌ین گۆڵی پێنجه‌می وڵاته‌كه‌ی تۆمار كرد.

له‌ گێمی دووه‌میش هاری كه‌ین بووه‌ خاوه‌نی یه‌كه‌مین هاتریك له‌ مێژووی خۆیدا و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی به‌ نیو ده‌رزه‌ن گۆڵ.

پاشان هه‌ڵبژارده‌ی په‌نه‌ما له‌ خوله‌كی 78 له‌ رێگه‌ی فیلیپی بالۆی گۆڵێكی مێژوویان تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بوو له‌ مۆندیال.

گرینگترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌

ـ بۆ جاری یه‌كه‌م بوو له‌ دوای 24 ساڵ، له‌ یارییه‌كی مۆندیال 2 گۆڵ به‌ لێدانی پێناڵتی له‌ لایه‌ن یاریزانێكی ئینگلانده‌وه‌ تۆمار كرا، پێش هاری كه‌ین، ستۆیچكۆڤ له‌ دژی یۆنان ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام دا بوو.

ـ هاری كه‌ین به‌ درێژایی مێژووی ئینگلاند له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بووه‌ سێیه‌مین یاریزان كه‌ 3 گۆڵیان تۆمار كردووه‌، پێشتر (رۆجه‌ر هانت له‌ 1966، گاری لینكه‌ر له‌ 1986، هاری كه‌ین له‌ 2018).

ـ بۆ جاری یه‌كه‌م بوو به‌ درێژایی مێژوو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له‌ مۆندیال 6 گۆڵ ده‌كات.

ـ گۆڵه‌كه‌ی گاری لینگارد یه‌كه‌مین گۆڵی ئینگلیزه‌كان بوو له‌ جامی جیهانی كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆمار كرا بێت، له‌ دوای دیڤید بێكهام كه‌ له‌ 2006 له‌ دژی ئیكوادۆر تۆماری كرد.

ـ هاری كه‌ین له‌ دوای 56 ساڵ، یه‌كه‌مین یاریزانی ئینگلانده‌ كه‌ له‌ 2 یاری سه‌ره‌تای مۆندیال گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات.

ـ جۆن ستۆنز بووه‌ یه‌كه‌مین یاریزان له‌ دوای 36 ساڵ كه‌ له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی یاری بكات و له‌ مۆندیال گۆڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند تۆمار بكات.