به ڤیدیۆ... له یارییه‌كی دراماتیكدا چێڵسی شكستی به واتفۆرد هێنا
له گه‌ڕی نۆیه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی (4 ـ 2) گۆڵ له یانه‌ی واتفۆردی برده‌وه، له یارییه‌كه‌ش چه‌ندان ئامار و داتای نوێ تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 21 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی چێڵسی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج میوانداریی یانه‌ی واتفۆردی كرد، له خوله‌كی 12 پیدرۆ رۆدریگێزی هێرشبه‌ری كه‌ته‌لۆنی یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات عه‌بدوڵڵا دوكۆری ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ واتفۆرد یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رمتر بوو، گۆڵی زیارتیش تۆمار كران، له خوله‌كی 49 رۆبێرتۆ پێرێرای ئارجێنتینی یانه‌ی واتفۆردی پێشخست.
دواتر جه‌نگاوه‌ره‌كانی كۆنتی له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه كۆده‌تایان به‌سه‌ر واتفۆرد هێنا و 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كیان تۆمار كرد.
له خوله‌كی 71، میشی باتشوای گۆرێكی له یانه‌ی واتفۆرد وه‌شاند ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ جلشینه‌كان یه‌كسان كرده‌وه، دواتر سیزار ئازبیلیكویتا له خوله‌كی 87 یانه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد.
له خوله‌كانی زیادكراوی یارییه‌كه، جارێكی دیكه باتشوای گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 95 گۆڵی چواره‌می كرد و به ته‌واوه‌تی میوانه‌كه‌ی بێهیوا كرد.
یانه‌ی چێڵسی به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ بۆ پله‌ی چواره‌م هه‌ڵكشا، یانه‌ی واتفۆردیش به 15 خاڵ خانه‌ی پێنجه‌می گرتووه.
رووداوه گرینگه‌كانی یارییه‌كه:
ـ به فه‌رمی میشی باشتوای به باشترین یاریزانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان چێڵسی و واتقۆرد ده‌ستنیشان كرا، له گێمی دووه‌م هاته نێو یاریگه و 2 گۆڵی تۆمار كرد.
ـ میشی باتشوای له كۆی 6 گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی، 5 گۆڵی كردووه له‌وكاته‌ی وه‌ك یاریزانی یه‌ده‌گ هاتۆته نێو یاریگه.
ـ عه‌بدولڵا دوكۆری هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی واتفۆرد له‌م وه‌رزه 4 تۆپی ڕاوه‌شاندووه و 4 گۆڵی كردووه.
ـ له كۆی 15 یاری رابردووی چێڵسی له پرێمه‌رلیگ، یاریزانه ئیسپانیاییه‌كان شرینی گۆڵه‌كانی چێڵسییان بڕیوه.