هانده‌رانی ریال مه‌درید رێز له مێسی ده‌گرن و سووكایه‌تی به پیكێ ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی شاندی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا گه‌یشتنه مه‌درید، هانده‌رانی یانه‌ی شایانه رێزیان له مێسی گرت و سووكایه‌تیان به پیكێ كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 ئابی 2017، پێگه‌ی داریۆ گۆڵی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه دوای ئه‌وه‌ی شاندی یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشتنه مه‌درید، هانده‌رانی ریال مه‌درید به (دروشمی ده‌مێنێته‌وه... ده‌مێنێته‌وه) پێكێ ـیان بێزار كرد.
ئه‌م دروشمانه‌ی هانده‌رانی ریال مه‌درید وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ هه‌واڵی مانه‌وه‌ی نێیمار له بارسێلۆنا كه پیكێ له ئینستاگرام بڵاوی كرده‌وه و دواتریش نه‌مایه‌وه و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هانده‌رانی ریال مه‌درید هیچ وشه‌یه‌كیان بۆ بێزاركردنی مێسی ده‌رنه‌بڕی له كاتێكدا هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتنه به‌رده‌م هانده‌رانی یانه‌ی شایانه.
بڕیاره كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، بارسا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی 3 گۆڵه