بۆرووسیا دۆرتمۆند لەبەر بارسێلۆنا سزای دێمبلی دەدات

K24- هەولێر

لەبەر بارسێلۆنا، بۆروسیا دۆرتمۆند سزای عوسمان دێمبلێ هێرشبەری یانەکەی دەدات.
دوای ئەوەی دێمبلی بەبێ هیچ پاساوێک راهێنانەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی بەجێهێشت، خواکیم هانز ڤاتسکێی سەرۆکی بۆرووسیا دۆرتمۆند و مایکل زۆرکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لەگەڵ دێمبلی و بەڕێوەبەری کارەکانی کۆبوونەوە و بڕیاریان دا هێرشبەرە 20 ساڵانەکە تاکو کاتێکی نادیار لە راهێنانەکانی یانەکەیان دووربخەنەوە سڕی بکەن، چونکە ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە بۆ دروستکردنی پەستان لەسەر یانەکەی، راهێنانی یانەکەی بەجێهێشتبوو.
بارسێلۆنا ئۆفەرێکی بەبڕی150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی دۆرتمۆند کرد، بەڵام هێشتا ئەو یانە ئەڵمانییە ئامادە نییە یاریزانەکەی بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت،
چاوەری دەکرێت دێمبلی بە تەنیا راهێنان بکات و بەشداریی ئامادەکارییەکانی یانەکەی بۆ یەکەم گەڕی بۆندزلیگا نەکات، کە هەفتەی داهاتوو لە یەکەم گەڕی خولەکە رووبەڕووی فۆلفسبۆرگ دەبنەوە.