به‌ ڤیدیۆ.. تۆپێکی ئارسێناڵ پەیامنێرێک رەوانەی نەخۆشخانە دەکات

لەکاتی پەیامنێریدا دووچاری رووداوەکە بووە

دوای بردنەوەی لە یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی، ئارسێناڵی ئینگلیزی بۆ قۆناغی کۆتایی جامی ئەوروپا سەرکەوت.

لە لایەکی دیکەوەشەوە، چێڵسی توانی بە لێدانی سزا لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بباتەوە و ئەویش بچێتە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ کە بڕیارە 29 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

لە حاڵەتێکی دەگمەندا و پێش دەستپێکردنی یارییەکەی نێوان ئارسێناڵ و ڤالێنسیا کاتێک هەردوو یانە ئامادەکارییەکان دەکرد، پەیامنێرێک تۆپێکی بەهێزی بەردەکەوێت و رەوانەی دەرەوەی یاریگا دەکرێت.

پەیامنێرەکەی خەڵکی وڵاتی ئیسپانیایە و بۆ کەناڵی GOL کار دەکات، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە.