ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌سته ئاشكرا ده‌بێت كه ریال مه‌درید پێشكه‌شی مێسی كرد بوو
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 5 ساڵ، گۆڤارێكی ئه‌ڵمانیا په‌رده‌ی له‌سه‌ر نهێنییه‌كی نێوان لیۆنێل مێسی و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌ڵدایه‌وه كه نزیك بوو له‌وه‌ی رێككه‌وتنێك له نێوان ئه‌م دوو كه‌سه له 2013 رووبدات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2018، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا ده‌قی راپۆرته‌كه‌ی گۆڤاری (دێر سپێگڵ)ـی ئه‌ڵمانیای بڵاو كردبووه‌وه له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی لیۆنێل مێسی به یانه‌ی ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له 2013 په‌یوه‌ندی به باوكی مێسی كردووه و گرێبه‌ستێكی گرانبه‌های پێشكه‌ش كردووه.
پێرێز به پێدانی 222 ملیۆن پاوه‌ند وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی و پێدانی 20 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه‌ی ساڵانه یاخوود 384 هه‌زار پاوه‌ند وه‌ك مووچه‌ی هه‌فتانه و پێدانی 2 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك شیرینی رازیبوونی مێسی بۆ باوكی به ته‌واوه‌تی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه رازیبووه.
گۆڤاره ئه‌ڵمانیاییه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو كه خۆرخی باوكی مێسی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ری كوڕه‌كه‌ی (ئینیگۆ وارێز) له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌درید گفتوگۆیان كردووه و خۆشحاڵی خۆیان بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز ده‌ربڕیوه، به‌ڵام مێسی مانه‌وه‌ی له كه‌ته‌لۆنیا هه‌ڵبژاردوو و شكستی به پیلانه‌كانی باوكی و پێرێز هێناوه.
مێسی دوای 2013 و ره‌تكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ریال مه‌درید، سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنای كرد بۆ بردنه‌وه‌ی دوو ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی لالیگا له ساڵه‌كانی (2015) و (2016) و ناسناوی چامپیۆنزلیگی (2015)ـه‌شی برده‌وه، له ئێستاشدا مێسی خاوه‌نی زۆرترین مووچه‌ی ساڵانه‌یه له جیهان و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا 2021 نوێكردۆته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی پێرێز بۆ كڕینی مێسی نه‌هاته‌دی، ریال مه‌درید راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی گاریس به‌یل ده‌ستپێكرد و به فه‌رمی به 86 ملیۆن پاوه‌ند په‌ڵكیشی كامپ نووی كرد.