ئارسێناڵ گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی به فه‌رمی كڕینی یاریزانێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی نێجیریای راگه‌یاند.
ئارسێناڵ له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی كڕینی (كێلێچی نواكالی) بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆش گه‌یشته باره‌گای یانه‌ی ئارسێناڵ له له‌نده‌ن بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی تۆپوه‌شێنه‌كان كرد.
كێلێچی نواكالی، به‌ر له‌وه‌ی بێته یانه‌ی ئارسێناڵ، یاریزانی یانه‌ی دایه‌مۆندی نێجیری بووه، یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاره، به گوێره‌ی پرۆفایلی یاریزانه‌كه‌ش گۆڵكارێكی نایابیشه، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی نێجیریا به‌شداریی له مۆندیالی لاوان كردووه.