زێدان به‌بێ 5 یاریزان گه‌یشته‌ یاریگه‌ی لا رۆزالیدا

زێدان به‌بێ ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ده‌كات

ئەمشەو ریال مەدرید بەبێ چەند ئەستێرەیەکی دەبێتە میوانی مالاگە و دەیەوێت پلەی سێیەم لە ڤاڵێنسیا وەربگرێت.

زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدریدی لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی ئەمشەو راگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گاریس بەیل، لۆکا مۆدریچ، رافایل ڤاران و ناچۆ فێرناندێز بانگهێشتی یارییەکە نەکراون و زیزۆ بڕیاری داوە پشوو بەم یاریزانانەی یانەکەی بدات.

لەبەر ئەوەی ریال مەدرید لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بێهوابووە، بە کۆکردنەوەی 64 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی دێت، زیاتر بیر لە یاریی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە، کە رۆژی 25ـی ئەم مانگە رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە، بەڵام ریال مەدرید دەیەوێت پلەی سێیەم لە ڤاڵێنسیا وەربگرێت، کە شەوی رابردوو بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی شکست بوو.