یارییه دواخراوه‌كه خولی نایاب ئه‌نجام درا
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ئارارات یارییه داخراوه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له یانه‌ی برایه‌تی میوانی برده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 شووباتی 2018، یانه‌ی ئارارات له پیرمام میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ش شێرزاد حوسێن یانه‌ی ئاراراتی به گۆڵێك پێشخست و یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
به‌مه‌ش یانه‌ی ئارارات یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد و تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستیشی له‌م وه‌رزه به قورگی برایه‌تی دا كرد.
ئه‌م یارییه بڕیار بوو دوێنێ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دواخرا.
ئارارات به 5 خاڵ شه‌ش پله بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵكشا و هاته پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی برایه‌تی بۆه خانه‌ی چواره‌م دابه‌زی.