لۆپیتیغی بۆ ئه‌م وه‌رزه پشت به سێكوچكه‌ی BBA ده‌به‌ستێت
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لۆپیتیغی راهێنه‌ری ریال مه‌درید سێكوچكه‌یه‌كی نوێی له شێوه‌ی BBA دروست كردووه كه له (به‌یل، بێنزێما و ئاسێنسیۆ) پێك دێت.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه لۆپیتیغی به‌شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌كه‌ی داڕشتۆته‌وه ئاسه‌واری نه‌بوونی كریستیانۆی سڕیوه‌ته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه ئاماده‌كارییه‌كان، شكستی به یانه‌كانی، رۆما، یوڤێنتۆس و ئه‌یسی میلانیش هێناوه، 3 ئه‌ستێره‌كه‌ی ریال مه‌درید (به‌یل، بێنزێما و ئاسێنسیۆ) ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان پێشكه‌ش كردووه و به هه‌رسێكیان 8 گۆڵیان تۆمار كردووه، به‌یل 3 گۆڵ، ئاسێنسیۆ 3 گۆڵ، بێنزێما 2 گۆڵی كردووه.
به گوێره‌ی ماركا، بۆ یاری جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا كه بڕیاره له 15ـی ئه‌م مانگه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له وڵاتی ئیستۆنیا به‌ڕێوه‌بچێت، لۆپیتیغی ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به سێكوچكه‌ی BBAـی ببه‌ستێت.