ئه‌مشه‌و تانگۆ به سه‌ركردایه‌تی مێسی یارییه‌كی چاره‌نووسسازی هه‌یه
له پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و چیللی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
بڕیاره له له كاتژمێر 2:30ـی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی (ئێلمۆنیمۆنتاڵ) له شاری بۆینس ئایرس، هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ میوانداریی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی ركابه‌ری بكات.
ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده دووباره‌كردنه‌وه‌ی دوو جامی كۆپا ئه‌مریكای رابردووه، كه تێیدا مێسی و هاوڕێیه‌كانی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه زۆرترین ئازاریان له مێژوودا چه‌شتووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ خانه‌ی پێنجه‌می گرتووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م جێگیر بووه.
هه‌ڵبژارده‌ی چیللی بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی پێكانه‌وه مارسێلۆ دیازی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ئارتۆرۆ ڤیدالیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی ناتوانێت به‌شداریی ئه‌م یارییه بكات، به‌ڵام ئالێكسیس سانچێزی چه‌كه كوشنده‌كه‌ی چیللی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه.
ئیدگارۆد باوزا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له ئێستاوه، رایگه‌یاندووه له هێڵی پێشه‌وه پشت به گۆنزالۆ هیگواین ده‌به‌ستێت و له دواوه‌ش سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی له پێكهاته‌ی ئه‌مشه‌و جێگیر كردووه، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی هێڵی ناوه‌ڕاستی به لیۆنێل مێسی سپاردووه.