به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا له كامپ نوو فێستیڤاڵی گۆڵكردنی تۆمار كرد
له یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندای كرد، به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد، له یارییه‌كه‌دا مێسی هاتریكی كرد.
له خوله‌كی 32ـی گێمی یه‌كه‌م، مێسی به لێدانی راسته‌وخۆ شریتی گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی بڕی، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 75 گێمی دووه‌م عوسمان دێمبلی به‌شێوازێكی هونه‌ری جوان گۆڵی دووه‌می بۆ بارسا زیاد كرد، دوای 2 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، ئۆمتیتی به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
پاشان له خوله‌كی 88 رووداوه گه‌وره‌كه روویداوه و لیۆنێل مێسی هاتریكی تۆمار كرد و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره‌كانی یارییه‌كه.
ـ مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه له ماوه‌ی ساڵێك 8 گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار بكات.
ـ مێسی به تۆمار كردنی ئه‌م گۆڵه بووه گۆڵكه‌ری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ: 1ـ مێسی (61) گۆڵ، 2ـ كریستیانۆ (60) گۆڵ.
ـ ئایندهۆڤن بووه 30ـیه‌م یانه‌ی جیاواز كه له چامپیۆنزلیگ ده‌بێته قوربانی مێسی، مێسی به‌م گۆڵه له رائول و كریستیانۆ نزیك بووه‌وه، به‌وپێیه‌ی مێسی له كۆی 103 یاری گۆڵی له 30 یانه‌ی جیاواز كردووه، به‌ڵام رائول تا ئێستا له چامپیۆنزلیگ گۆڵی له 33 یانه‌ی جیاواز كردووه و پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه، له پله‌ی دووه‌میش كریستیانۆ دێت كه گۆڵی له 32 یانه‌ی جیاواز كردووه.
ـ مێسی له دوای رائول گۆنزاێز بووه دووه‌م یاریزان كه 14 وه‌رزه به دوای یه‌ك گۆڵ له چامپیۆنزلیگ تۆمار ده‌كات.
ـ مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان كه به لێدانی راسته‌وخۆ گۆڵ له ئایندهۆڤن بكات له دوای ستیڤن جیرارد له 2008.
ـ عوسمان دێمبلی یه‌كه‌م یاریزانی لالیگایه كه له‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان گۆڵی كردووه.
ـ مێسی بووه یه‌كه‌مین یاریزان له ساڵێكدا 8 گۆڵ به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمار بكات