ده‌ربه‌ندیخان پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی دوو سووپرایزی بۆ هانده‌ران راگه‌یاند
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان 24 كاتژمێر پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر شێروانه، گواستنه‌وه‌ی دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی غانایان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 13 شووباتی 2019، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆیان له فه‌یسبووك ناسنامه‌ی دوو یاریزانی نوێیان بۆ میدیاكان و هانده‌ران راگه‌یاند.
به گوێره‌ی ده‌قی هه‌واڵه فه‌رمییه‌كه‌ی یانه‌كه، هه‌ردوو یاریزانه‌كه پێشتر یارییان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی غانا كردووه.
یاریزانه‌كانیش پێكهاتوون له (كه‌نه‌دی ئاشیا) كه رۆڵی ناوه‌راستكار ده‌بینێت، ئه‌ویتریان (ڕیچارد ئۆمپۆ) وه‌ك ناوه‌راستكار و هێرشبه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه له كاتێكدایه كه ده‌ربه‌ندیخان سبه‌ی له یارییه‌كی پڕجه‌ماوه‌ری و لوتكه‌دا له دێربی گه‌رمیان ده‌بێته میوانی یانه‌ی شێروانه، ده‌ربه‌ندیخان به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی كه‌لارییان كردووه، به‌وپێیه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا و له ئێستاشدا ده‌ربه‌ند به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی جێگیر بووه.