دیبالا: ئه‌م دوو یاریزانه ده‌توانن مێسی و كریستیانۆ تێپه‌ڕێنن
پاولۆ دیبالا هێرشبه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت جارێكی تر له هاوشانی پۆگبا یاری بكات، ده‌شڵێت: كریستیانۆ و مێسی هه‌مان ئاستی یه‌كتریان هه‌یه، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیك مباپێ و نێیمار ده‌توانن ئاستی ئه‌م دوو ئه‌ستێره‌یه تێپه‌ڕ بكه‌ن.
پاوڵۆ دیبالا له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی Telefootـى ئيتاڵيا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌مووان ده‌زانن كریستیانۆ بۆ یوڤێنتۆس چه‌ند به‌سوود و به نرخه، پێموایه گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگباش به هه‌مان ئه‌ندازه سوودی ده‌بێت.
دیبالا گوتیشی: ماوه‌یه‌كی كه‌م هاوشانی پۆگبا له یوڤی یاریم كرد، زۆر شتی لێ فێربووم، هیوادارم جارێكی تر بتوانم هاوشانی ئه‌و یاری بكه‌مه‌وه.
دیبالا ده‌شڵێت: كریستیانۆ و مێسی له هه‌مان ئاستی یه‌كتردان، به‌س پێموایه له كورترین ماوه نێیمار و مباپێ ئاستی ئه‌م دوو ئه‌ستێره تێده‌په‌ڕێنن.
له باره‌ی یارییه‌كانی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، دیبالا گوتی: راستییه‌كه‌ی ئێمه به‌ختمان نه‌بوو كاتێك رووبه‌ڕووی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووینه‌وه، به‌ڵام ئێمه خۆمان یه‌كلایی كردۆته‌وه و هه‌موو شتێك له پێناو چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ین.