به‌رپرسانی مانچێسته‌ر سیتی كڕینی یانه‌یه‌كی دیكه‌یان راگه‌یاند
به‌رپرسانی مانچێسته‌ر سیتی بۆ كڕینی یانه‌یه‌كی چینی گه‌یشتوونه‌ته وڵاتی چینی و به فه‌رمی له‌سه‌ر كڕینه‌وه‌ی یانه‌ی سیشوان جینیو گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
یانه‌ی سیشوانی چینی كه له خولی پله دووی وڵاته‌كه یاریی ده‌كات ده‌بێته حه‌فته‌مین یانه كه كۆمه‌ڵه‌ی سیتی و ئیماراتییه‌كان ده‌یكڕنه‌وه.
له هۆڵێكی گه‌وره و ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی یانه‌ی سیشوان و به‌رپرسانی یاسایی حكوومه‌تی چینی دواین واژۆ له‌سه‌ر راده‌سكردنی ته‌واوی پشكه‌كانی یانه‌كه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی سیتی كرا.
یانه‌ی سیشوان باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری چانگدووه یاریگایه‌كیشی هه‌یه و جێگای 27 هه‌زار هانده‌ری تێدا ده‌بێته‌وه و ئێستاش ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی خولی پله دووی چینی ده‌كات كه بڕیاره مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكات.
فێران سۆریانۆ، به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمه‌ڵه‌ی سیتی له مه‌راسیمه‌كه‌دا گوتی: چانگدوو و سیشوان خاڵی ده‌ستپێكی ئێمه‌یه له‌م وڵاته، ئه‌م هه‌رێمه یانه‌یه‌كی باشی پێویسته و شایه‌نی خزمه‌تكردنه، ئێمه پێمان وایه ده‌توانین یارمه‌تیتان بده‌ین گه‌شه‌یان پێبكه‌ین، جگه له یاریزانان ده‌مانه‌وێت راهێنانی گه‌نجیش په‌ره پێبده‌ین ئه‌و كاره‌شمان له چه‌ندین شوێن و وڵاتی دیكه كردووه و سه‌ركه‌وتووش بووین، پێشتر شه‌ش یانه‌مان هه‌بووه هه‌ندێكیان زۆر بچووك بوون ئێستا زۆر گه‌وره‌ن بۆیه بیرمان كرده‌وه یانه‌یه‌كی نموونه‌یی هه‌ڵبژێرین بۆ ئه‌وه‌ی كارێكی گه‌وره بۆ تۆپی پێی چین بكه‌ین ئێستاش ده‌چینه ناو ركابه‌ری توپی پێی چین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین هه‌موو كارێك بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه بكه‌ین.
كۆمه‌ڵه‌ی سیتی كه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئیماراته پێشتر له شه‌ش كیشوه‌ری جیاواز شه‌ش یانه‌یان كڕیوه‌ته‌وه و یانه‌ی سیشوانیش ده‌بێته حه‌فته‌مین یانه كه مانچێسته‌ر سیتی له ئینگلاند، نیۆرك سیتی له ئه‌مریكا، مێلبۆرن سیتی له ئوسترالیا، ئاتلێتیكۆ تۆریك له ئۆرگوای، جیرۆنا له ئیسپانیا و یۆكۆهاما له ژاپۆن ئه‌و یانانه كه كۆمه‌ڵه‌ی سیتی خاوه‌ندارێتیان ده‌كه‌ن.
له سالی 2006 یانه‌ی شیفڵد یونایتد یانه‌ی سیشوانی كڕی، به‌ڵام به‌هۆی كه‌یسێكی ئابڕووچوونی یاریكردن به ئه‌نجامی یارییه‌كان له ساڵی 2010 له لایه‌ن حكوومه‌تی چینه‌وه لێی سه‌ندرایه‌وه.