كریستیانۆ: به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌م تا ته‌مه‌نی 41 ساڵی به ئاستێكی به‌رز یاری بكه‌م
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دیمانه‌یه‌كدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا ته‌مه‌نی 41 ساڵی ده‌توانێت له یاریكردن به‌رده‌وام بێت، ده‌شڵێت: من ئێستا هه‌مان هێز و وزه‌ی كه‌سێكی 23 ساڵه‌م له جه‌سته‌دایه.
كریستیانۆ له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌گه‌ڵ پرۆگرامی وه‌رزشی (ئێل چیرینگیتۆ)، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی دیكه ده‌چینه كێیڤ و له فایناڵی چامپیۆنزلیگ مێژووییه‌كی دیكه ده‌نووسنه‌وه.
كریستیانۆ له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌ڵێت: نازانم، ئێمه خۆمان زۆرترین یاریزانی ئه‌ستێره‌مان هه‌یه و به‌یه‌كه‌وه زۆرترین ناسناومان بردۆته‌وه.
كریستیانۆ ده‌شڵێت: زۆر گوێ به‌و شتانه ناده‌م كه له میدیاكان باس ده‌كرێت، چونكه له‌وه‌ته‌ی 8 ساڵه له ریال مه‌دریدم به‌رده‌وام ساڵانه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داهاتووی 50 یاریزان به ریال مه‌درید ده‌به‌ستنه‌وه، دواتریش هیچیان نایه‌ن.
كریستیانۆ له كۆتایی قسه‌كانی گوتی: خۆشحاڵ كه له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك ریال مه‌درید به‌رده‌وامم، ئه‌و یانه‌ش له هه‌موو یاریزانێك گه‌وره‌تره ته‌نانه‌ت له كه‌سایه‌تی منیش.
كریستیانۆی 33 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه به بڕی 84 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ یانه ئیسپانیاییه‌كه 437 یاری كردووه و 450 گۆڵی تۆمار كردووه و 132 ئاسیستیشی هه‌یه.