كریستیانۆ داوای ئه‌م راهێنه‌ره بۆ یوڤێنتۆس ده‌كات
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی یوڤێنتۆس كردووه بۆ وه‌رزی داهاتوو گواردیۆلا به راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی (ئال جۆرناڵی)ـی ئیتاڵی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه چه‌ندان راهێنه‌ری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ماسیملیانۆ ئالێگری به‌ربژێر كراون، دیارترینیان ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی و گواردیۆلایه، به‌ڵام كریستیانۆ پێداگیری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گواردیۆلا ده‌كاته‌وه.
كۆنتی پێشتر له 2011 تا 2014 راهێنه‌ری یوڤی بووه و 3 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیای بردتۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ فشاری بۆ سه‌ر ئیداره‌ی یوڤی دروست كردووه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ گواردیۆلا واژۆ بكه‌ن، چونكه پێیوایه شێواز و فه‌لسه‌فه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا زۆر بۆ یوڤی زۆر گونجاوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی 2018 له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به به‌های 110 ملیۆن یۆرۆ روویكره یوڤێنتۆس.