كریسپۆ و فرانك دی بۆیر هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌م یاریزانه كه شایسته‌ی باڵۆن دۆره
هێرنان کریسپۆ ئەستێرەی پێشووی ئارجێنتینا و فرانك دی بۆیر كاپتنی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، به كوردستان24ـیان راگه‌یاند كه ئه‌مساڵ سه‌رده‌مێكێ نوێ هاتۆته پێشه‌وه، هه‌ردووكیان لوكا مودریچ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵ به شایسته ده‌زانن.
فیفا پاڵه‌وانێتیه‌كی تۆپی پێ له رووسیا بۆ ئه‌ستێره‌كانی پێشووی تۆپی پێ رێكخستووه، له‌و پاڵه‌وانێتییه سۆران لوقمان نێردراوی كوردستان24 بۆ رووسیا ئاماده بوو، له نزیكه‌وه هه‌ندێك پرسوباسی وه‌رزشی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی به‌شداربووی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه ساز كرد.
هێرنان كریسپۆ هێرشبه‌ری پێشووی یانەکانی ئەیسی میلان و چێڵسی له لێدوانێكدا بۆ کوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئوه كرد كه ئەمساڵ ساڵی مۆندیالە، کاتی ئەوەیە جگە لە مێسی و کریستیانۆ یاریزانێکی دیکە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بەدەست بهێنێت.
كریسپۆ ده‌شڵێت: پێموایە ئەگەر کڕواتیا ببێتە پاڵەوانی مۆندیالی 2018، لوكا مۆدریچ خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی ساڵ ده‌باته‌وه.
فڕانک دی بۆیر، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئەیاکس و راهێنەری پێشووی ئینتەر میلان به کوردستان24ـی راگه‌یاند ئەگەر كڕواتیا ببێتە پاڵەوانی مۆندیال پێویستە خەڵاتی بالۆن دۆری ئەمساڵ بە لۆکا مۆدریچ بدرێت.