سوارێز هۆكاری بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئاشكرا كرد
یانه‌ی بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو به‌بێ لیۆنێل مێسی گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد و یارییه‌كه‌ی به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه، له‌و یارییه‌دا لویس سواریز هاتریكی تۆمار كرد و پێشكه‌شی خێزانه‌كه‌ی كرد.
لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید راسته‌وخۆ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه هه‌فته‌یه‌كی قورسیان به خۆشی تێپه‌ڕ كرد.
سوارێز راشیگه‌یاند كه ریال مه‌درید له باڵه‌كانه‌وه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌م یاریزانانی بارسێلۆنا دروست كرد و ئه‌مه‌ش نهێنی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان بووه.
سوارێز گوتیشی: بوونی مێسی له‌سه‌ر په‌یژه‌ی یاریگه‌كان هێزێكی ده‌روونی گه‌وره‌ی به ئێمه به‌خشی، چونكه لیۆ باشترین یاریزانی جیهانه.
هێرشبه‌ر ئۆروگواییه‌كه ده‌شڵێت: ئێمه له رێگه‌ی باڵی چه‌پی ریال مه‌درید گوشارمان دروست كرد، چونكه له‌م هێڵه ریال مه‌درید لاواز ده‌رده‌كه‌وت له رۆژی خۆیدا نه‌بوو.
سوارێز گوتیشی: ئه‌م هاتریكه پێشكه‌شی خیزانم و منداڵه‌كانم ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان نرخی گه‌وره‌یان بۆ ژیانی من هه‌یه، ئه‌وان هاوشانی مێسی هاتبوون بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری من بكه‌ن، منیش رۆژێكی خۆشم تێپه‌ڕ كرد و دیارییه‌كی به نرخیشم پێشكه‌ش كردن.