به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
یانه‌ی بارسێلۆنا به زه‌حمه‌ت به‌ربه‌ستی یانه‌ی گیتافی بڕی و چواره‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له ده‌ستپێكی لالیگا تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 ئه‌یلوولی 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی (ئالفۆنسۆ پێرێز) له مه‌درید بووه میوانی یانه‌ی گیتافی و یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 39 شیباساكی ناوه‌راستكاری ژاپۆنی به لێدانێكی مووشه‌كی یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی گیتافی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م، دینیس سوارێز ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی بارسا یه‌كسان كرده‌وه، پاشان له خوله‌كی 84 پاوڵینهۆ جۆنیۆری ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی بارسێلۆنا تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی 3 خاڵ.
به‌م ئه‌نجامه، بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی به یانه‌ی ریال سوسیداد چۆل كرد، بارسێلۆنا رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و میوانداریی یانه‌ی ئیبار ده‌كات.