هەردی سیامەند بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی نەفت کرد

لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب یاریی دەکات

هەردی سیامەند بەفەرمی پەیوەندی بە یانەی نەفتەوە کرد، لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات.

دوای ئەوەی کوردستان24 بەگوێرەی سەرچاوەی زانیارییەکانی رایگەیاندبوو هەردی سیامەند پەیوەندی بە یانەی نفتەوە دەکات، ئەمڕۆ شەممە ئەو بەرگریکارە کوردە کە ماوەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مینا هەڵوەشاندەوە، بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەفت واژوو کرد، هەردی لە خولی نایابی عێراق و پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب یاریی بۆ یانەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، جگە لە نەفت یانەکانی زەوڕا و شورتە و تەڵەبە و نەجەفیش لەسەر هێڵ بوون تاکو بەرگریکارەکەی پێشووی یانەی هەولێر ببەنە ریزەکانیان، بەڵام دواجار یانەی نەفت توانی بۆ ماوەی وەرزێک لەگەڵ برایەکەی سەڵاحەدین سیامەند بگاتە رێککەوتن و هەردی بکاتە یاریزانی خۆی.

وێنەی هەردی سیامەند لە کاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەفت
وێنەی هەردی سیامەند لە کاتی واژووکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەفت