هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له هه‌ولێره‌وه خۆیان بۆ ئۆڵمپیكی تۆكیۆ ئاماده ده‌كه‌ن
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنانی له هه‌ولێر كرده‌وه، به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئۆڵمپیكی 2020ـی تۆكیۆ، له‌م پێناوه‌یشدا 4 یاریزانی كوردی بانگهێشت كردووه.
یاریزانه كورده‌كان پێكهاتوون له ئیڤان سلێمان یاریزانی یانه‌ی دهۆك، حوسێن فه‌یسه‌ڵ له زێره‌ڤانی، ئه‌یسه‌ر قاسم له زێره‌ڤانی، ئاریان ئیبراهیم یاریزانێكی دیكه‌ی كوردی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندایه.
عه‌بدولغه‌نی شه‌هد راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هیواداره ئه‌م یاریزانه كوردانه‌ی بانگهێشت كراون بتوانن متمانه‌ی ستافی راهێنه‌ران به‌ده‌ستبهێنن.
ده‌شڵێت: هاتوون بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه تیپه‌كه‌یان باشتر بكه‌ن، چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ش ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین 10 رۆژ له هه‌ولێر بمێنینه‌وه، له‌م ماوه‌یشدا سوود له وه‌ستانی خولی نایابی عێراق وه‌رده‌گرین و دوو یاری دۆستانه له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێری خولی عێراق ده‌كه‌ین.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان شانبه‌شانی وڵاتانی (ئێران، یه‌مه‌ن و توركمانستان) یاری ده‌كات، یه‌كه‌مین یاریش له 22/3/2019 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌بێت.