به ڤیدیۆ...سۆڵۆ به ده‌ستدرێژی سێكسی بلاته‌ر تاوانبار ده‌كات
هۆپ سۆڵۆ، خانمه گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت و ئاشكرای ده‌كات كه سێپ بلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی فیپفا ده‌ستدرێژی سێكسی لێكردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 نۆڤێمبه‌ری 2017، هۆپ سۆڵۆ له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Expressoـی پورتوگالی، ئاشكرای كردووه له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2013ـی فیفا، سێب بلاته‌ری سه‌رۆكی ئه‌وكاتی فیفا داوای سێكسی لێكردووه و ته‌نانه‌ت درێسه‌كه‌ی راكێشاوه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا مێدالیای زێری له ئاستی خانمانی تۆپی پێ له ئۆڵمپیكی 2012ـی له‌نده‌ن برده‌وه، هۆپ سۆڵۆی گۆڵپارێزی ئه‌مریكا رۆڵێكی گه‌وره‌ی له ناسناوه‌كه بینی و بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ده‌ستنیشان كرا و به‌شداریی له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2012 كرد كه له مانگی جه‌نیوه‌ری 2013 به‌ڕێوه چووه.
هۆپ سۆڵۆی ته‌مه‌ن 36 ساڵ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: پێش ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ره‌و سه‌كۆی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی باڵۆن دۆر سه‌ركه‌وتم و هاوشانی سێب بلاته‌ری سه‌رۆكی پێشووی فیفا له‌سه‌ر سه‌كۆ وه‌ستام.
هۆپ سۆڵۆ ده‌ڵێت: دواتر بلاته‌ر چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی نابه‌جێ و مامه‌ڵه‌یه‌كی ناشرینی له‌گه‌ڵ كردم و ده‌ستی له قاچه‌كان دام و كراسه‌كه‌ی راكێشام كه بۆ مه‌راسیمه‌كه پۆشیبووم.
سۆڵۆ له دیمانه‌كه‌یدا داوا له هه‌موو ئه‌و خانمانی وه‌رزشكار ده‌كات له ئاستی ئه‌و به‌دڕه‌وشتییه‌ی له دژیان ده‌كرێـت بێده‌نگ نه‌بن، ده‌شڵێت: به‌دڵنیاییه‌وه زۆرجار یاریزانانی كچ له‌گه‌ڵ راهێنه‌ران و ستافی هونه‌ری و پزیشكی تیپه‌كان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌یشارنه‌وه و بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگییه هیچ له بارودۆخی ئه‌وان و جیهان ناگۆڕێت.
هۆپ سۆڵۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له ئینستاگرام كه‌مپینێكی بۆ ئاشكرا كردنی رووخساری ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر خانمانی یاریزانان و نوووسیویه‌تی: بێده‌نگی ئه‌وان هیچ له جیهان ناگۆڕێت.