ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌ستنیشان ده‌كات
لوكاس ڤاسكێز یاریزانی باڵی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت لیڤه‌رپوول ببێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌شڵێت: خۆزگه ئه‌م وه‌رزه له پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رده‌وامباین و له فایناڵی چامپیۆنزلیگ له‌سه‌ر حیسابی بارسێلۆنا نازناوه‌كه‌مان بردبایه‌وه.
ڤاسكێز خاوه‌نی 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، تیپه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئا‌یاكس ماڵئاوایی كرد.
ڤاسكێز له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی (ناسیۆنال دی ئیسپانیا) له باره‌ی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ، ده‌ڵێت: لیڤه‌رپوولم خۆشده‌وێت حه‌ز ده‌كه‌م نازناوه‌كه‌م بۆ ئه‌م یانه‌یه بێت، هه‌روه‌ها حه‌زم له یانه‌ی ئایاكسیشه، چونكه خاوه‌نی تیپێكی لاون و یاری به‌بێ ترس ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی باش له نێو یاریگه ده‌رده‌كه‌ون، حه‌زیش ناكه‌م نازناوه‌كه بۆ بارسێلۆنا بێت.
ڤاسكێز گوتیشی: ئه‌م وه‌رزه بۆ ئێمه زۆر قورس بوو، ته‌نانه‌ت به‌ختیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌بوو، چونكه هه‌ندێكجار به‌خت ده‌توانێت رزگارت بكات.
له باره‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، ڤاسكێز ده‌ڵێت: نازانم له داهاتوو چی رووده‌دات، به‌ڵام من جارێ له ریال مه‌درید ده‌مێنمه‌وه و گرێبه‌سته‌كه‌م له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.