به فه‌رمی، هه‌ولێر راهێنه‌رێكی نوێی بۆ خولی نایاب كوردستان دیاریكرد
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ناسنامه‌ی ستافێكی نوێی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی تیپی یانه‌كه له خولی نایابی كوردستان ئاشكرا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 24 ئاداری 2019، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه حه‌مید سه‌لمان ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی تیپی هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان وه‌رده‌گرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه حه‌مید سه‌لمان یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاری دهۆك به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی ده‌بێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌حمه‌د شوكر به یاریده‌ری راهێنه‌ر ده‌مێنێته‌وه و نازم شاكریش ده‌بێته راوێژكاری هونه‌ری یانه‌كه و كاروان ئه‌نوه‌ریش ده‌بێته راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان له كۆی 20 یاری، ته‌نیا 4 یاری بردۆته‌وه و 8 به‌رامبه‌ربوون و 8 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 20 خاڵ پله‌ی یازده‌یه‌می گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیش عه‌بدوڵڵا مه‌حموود 2 هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
حه‌مید سه‌لمان، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی قوه‌ی جه‌وییه، نه‌فتی ناوه‌راست، نه‌فتی باشوور، نه‌جه‌ف، كه‌ركووك، سلێمانی و زاخۆ بووه.