بە ڤیدیۆ.. داڤید بێکهام لە ئەمریکا دامەزراندنی یانەیەکی راگەیاند
داڤید بێکهامی ئەفسانەی تۆپی پێی ئینگلیزی لە ئەمریکا بەفەرمی دامەزراندنی یانەیەکی راگەیاند.
داڤید بێكهامی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی له مەراسیمێکی تایبه‌تدا ناوی یانه نوێیه‌كه‌ی له خولی ئه‌مریكی ئاشكرا كرد و له ساڵی 2020وه یانەکەی بێکهام له خولی تۆپی پێی ئەمریکی ناسراو بە (MLS) یاری ده‌كات.
یانه‌كه‌ی بێكهام ناوی میامییه و ئه‌و یاریزانه ئینگلیزییه له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك دایمه‌زراندووه و بڕیاریشه له‌سه‌ر یاریگای ئۆڤه‌رتاون یارییه‌كانی ئه‌نجام بدرێت كه هێشتا درووست نه‌كراوه و جێگای 25 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها بێكهام مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێكی وه‌رزشی و ئه‌كادیمیایه‌كی تایبه‌ت به یانه‌كه وه‌رگرتووه و ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه یانه‌یه‌كی لاوان درووست بكات و په‌ره به تواناكانی بدا.
له یه‌كه‌مین گوتاری وەکو سەرۆکی یانەکەی بێكهام گوتی، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانم پێشتر له‌سه‌ر دامه‌زراندنی یانه‌كه قسه‌مان كردووه و پێمان وابووه زۆر ئه‌سته‌مه یانه‌یه‌ك دابمه‌زرێنین و به‌ڵێنیشیدا یانه‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بێته باشترین یانه‌ی خولی ئه‌مریكی.
بەشێکی وتارەکەی بێکهام لە مەراسیمەکە:
سڵاو میامی، به‌ڵێنم به كوڕه‌كه‌مداوه هه‌ست و سۆزم به‌سه‌ر زاڵ نه‌بێت و نه‌گریم، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی زۆر مه‌حاڵه، ئه‌مه خه‌ونێك بووه چه‌ندین ساڵ هه‌وڵم بۆی داوه، ئێستا زۆر قورسه له‌كاتی به‌دیهاتنی ئه‌م خه‌ونه نه‌توانم بگریم
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكی بكه‌م كه یارمه‌تی خۆم و هاوبه‌شه‌كانیاندام بۆ ئه‌وه‌ی میامی دابمه‌زرێنین، به‌ڵێن ده‌ده‌م یانه‌كه‌م ببێته یه‌كێك له باشترین یانه‌كانی ئه‌مریكا و بیكه‌ینه باشترین یانه‌ی خوله‌كه
هه‌میشه كاتێك له‌گه‌ڵ مارسێلۆی هاوبه‌شم قسه‌مان ده‌كرد هه‌ستم ده‌كرد وه‌ك خه‌ون وایه و ناتوانین یانه‌یه‌كی له‌و جۆره دابمه‌زرێنین، ئێستا كاره‌كان ته‌واو نه‌بووه زۆر سەختی دیكه له رێگاماندایه، به‌ڵام خۆمان به ده‌سته‌وه ناده‌ین
په‌ندێكی ئه‌مریكی هه‌یه ده‌ڵێت 'میامی شاری خه‌ونه‌كانه'، به‌ڵێ ئێستا هاتووه‌ته دی و لێره خه‌ونم به درووستكردنی یانه‌یه‌كه‌وه بینی و ئێستاش خه‌ونه‌كانم هاتۆته دی.