3 یاری كلاسـیكۆ به‌ڕێوه‌یه
یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ بردنه‌وه‌ی سێیه‌من ناسناوی جامی شای ئیسپانیا رووده‌كاته شاری مه‌درید و له یاریگه‌ی ڤیسێنتی كالدیرۆن رووبه‌ڕووی ئالاڤێس ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسا كۆتایی بێت، له‌م ساڵدا 3 یاری كلاسیكۆ له نێوان بارسا و مێرنگی به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا به بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی شای ئیسپانیا راسته‌وخۆ له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه، ناسناوه‌كه‌ش به‌شێوه‌ی چوون و هاتن یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م یارییه‌ش، بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا، له 29/7/2017 له یارییه‌كی دۆستانه‌دا ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له شاری مه‌یامی ئه‌مێریكا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا له 2 وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر حیسابی یانه‌كانی سێڤییا و بلباو بۆته پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا، بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 22:30 له‌گه‌ڵ ئالڤێس به‌یه‌ك بگه‌ن.