زیزۆ یاریزانه‌كانی به ئۆتۆمبێلی فورمولا وه‌ن وه‌سف ده‌كات
زینه‌دین زێدان بۆ ئه‌نجامدانی یارییه دواخراوه‌كه‌ی سبه‌ی به‌بێ (مۆدریچ، كروس، مارسێلۆ و ڤایخۆ) رووده‌كاته یاریگه‌ی (دی بۆتاركێ) و به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك لێگانێس یاری ده‌كات كه ئەو یانەی کە کەس چاوەری نەدەکرد لە قۆناخی هه‌شتی جامی شا ریال مەدرید دوور بخاتەوە.
له پرێس كۆنفرانسێكدا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانیس به‌ڵێنی به هانده‌رانی دا هاوشێوه‌ی یارییه‌كه‌ی پێشوویان به‌رامبه‌ر ریال بێتیس ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتنه‌كان لانه‌ده‌ن.
زیزۆ ده‌شڵێت: مۆدریچ به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی له مه‌شقه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی مه‌ترسی نییه.
له باره‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی، زیزۆ گوتی: چه‌ندان ساڵه كریستیانۆ به‌بێ وه‌ستان، كۆشش بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه‌ی ده‌كات، دۆن كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویستیمان پێیه‌تی.
زیزۆ گوتیشی: ره‌نگه كاتێك دا بێت بۆ وه‌رگرتنی پشوو كریستیانۆ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنێین، به‌ڵام هێشتا ئه‌و كاته نه‌هاتووه.
زیزۆ له باره‌ی چاره‌نووسی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ندێكجار تووشی گوومان ده‌بێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت كاری زیاتر و به‌رده‌وام بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی تاكۆتایی جه‌نگی ناسناوه‌كان بكه‌ین.
زیزۆ گوتیشی: ده‌مه‌وێت لێره بمێنمه‌وه و هه‌رگیزیش ماندوو نابم، ده‌مه‌وێت به‌ره‌نگاری هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ببمه‌وه.
زیزۆ له به‌رسیڤێكدا ده‌ڵێت: ماركۆ ئاسێنسیۆ یاریزانێكی گرینگه، به‌ڵام ئه‌و جارێ گه‌نجه و به ته‌واوه‌تی نه‌گه‌یشتۆته لوتكه.
زیزۆ هاته‌وه سه‌رباسی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر لیگانیس و گوتی: ئه‌م یارییه بۆ ئێمه زۆر چاره‌نووسساز و گرینگه، چونكه به سه‌ركه‌وتن ده‌توانین هه‌نگاوێك له ریزبه‌ندییه‌كه بچینه پێش، ده‌شزانین یارییه‌كه بۆ ئێمه زه‌حمه‌ت ده‌بێت، چونكه ئه‌و یانه‌یه ئێمه‌ی له جامی شا ده‌ركرد.
زیزۆ گوتیشی: یاریزانه‌كانم كێشه‌ی توانای جه‌سته‌ییان نییه و هاوشێوه‌ی فۆرمولا وه‌ن یاری ده‌كه‌ن.
ریال مەدرید دوای ئەوەی گەشتی ولاتی ئیماراتی کرد بۆ به‌شداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکان نەیتوانی یاری لێگانێسی هاوشاری ئەنجام بدات سەرپەرشتیارانی خولەکە یاریەکەیان بۆ 21ـی ئەم مانگە دواخست.