بەڤیدیۆ.. راهێنانێکی جیاواز و تایبەتی گۆڵپارێزانی بۆلۆنیا

راهێنانێکی سەرنجڕاکێش بۆ ئامادەکردنی گۆڵپارێزەکانی بۆلۆنیا بۆ وەرزی نوێ
kurdistan24.net

شێوازێکی سەرنجڕاکێش و جیاوازی راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی بۆلۆنیا بووەتە راکێشانی سەرنجی هاندەران.

یانەی بۆلۆنیای ئیتالی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی راهێنانی گۆڵپارێزەکانی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا گۆڵپارێزەکانی یانە ئیتالییەکە بە شێوازی جیاواز و سەرنجڕاکێش راهێنان دەکەن، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکەن، تەنانەت گۆڵپارێزەکان کەرەستەی جیاواز و دەگمەن بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ هێرش و شووتە چاوەڕواننەکراو و لەناکاوەکان ئامادە بکەن.

بۆلۆنیا ئەم وەرزە سێ گۆڵپارێزی نوێی بەبڕی 26 ملیۆن یۆرۆ کڕیوە، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو بە باشی پارێزگاری لە گۆڵی یانەکەیان بکەن، کە وەرزی رابردوو بۆلۆنیا پلەی 15ی سێریا ئەی بەدەستهێنا و نزیکبوو لەوەی دابەزێتە سێریا بی.