"ئاشكرابووه نێیمار له‌سه‌ر داوای كریستیانۆ بارسێلۆنای جێهێشتووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌پشت رۆیشتنی نێیماره له بارسێلۆنا، به‌ڵام ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی پاریس سانجێرمانه‌وه گله‌یی له نێیمار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا له چاپی ئه‌مرۆ هه‌ینی 4 ئابی 2017، رایگه‌یاندووه كه پێشتر كریستیانۆ نامه‌یه‌كی بۆ نێیمار ناردووه و داوای لێكردووه بارسێلۆنا جێبهێڵێت.
سه‌رچاوه‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه كریستیانۆ له نامه‌كه‌یدا نێیماری رازیكردووه بارسێلۆنا جێبهێڵێت و خۆی له هه‌ژموون و سێبه‌ری لیۆنێل مێسی رزگار بكات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Don Balonـی ئیسپانیا، كریستیانۆ به‌هۆی چوونی بۆ پاریس سانجێرمان له نێیمار توڕه‌یه، به‌وپێیه‌ی پێشتر كریستیانۆ داوای له نێیمار كرد بوو: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بكه.
نێیماری ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی پێگه‌یشت، دواتر له هاوینی 2013 به گرێبه‌ستێكی گوماناوی روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، دوێنێش به فه‌رمی به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان بووه گرانبه‌هاترین یاریزان له مێژووی تۆپی پێی جیهان.