ڤاڵڤێردی بڕیاری فرۆشتنی 5 یاریزانی بارسێلۆنای داوه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ئێرنستۆ ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری 5 یاریزان ببێت.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه‌ی بارسا هه‌ڵمه‌تی چاكسازی له تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستپێكردووه.
ڤاڵڤێردی بۆ وه‌رزی داهاتوو پلان و ستراتیژیه‌تێكی نوێ له خوله نێوخۆیی و ئه‌ورووپییه‌كان داڕشتوووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری هه‌ریه‌كه له دۆگڵاس و مونیر حه‌دادی و رافینیا ئه‌لكانتارا و جیرارد دۆلوفیۆ و سامبه‌ر ببێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ئه‌م یاریزانانه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێ گه‌شتی ئه‌مریكا ناكه‌ن.