به ڤیدیۆ.. دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌مرۆی لیڤه‌رپوول چی روویدا؟
له گه‌ڕی 26ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی بۆرنموس هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 9 شووباتی 2019، له یاریگه‌ی ئانفیڵد، لیڤه‌رپوول میوانداریی بۆرنموسی كرد.
له خوله‌كی 24 سادیۆ مانی شریتی گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوولی بڕی و یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر جیۆرجینهۆ ڤایناڵدۆمی هۆڵه‌ندی گۆڵی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول زیاد كرد، گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ریدز كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، محه‌مه‌د سه‌ڵاح له خوله‌كی 48 گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه به‌سوودی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كڵۆپ كۆتایی هات.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ سادیۆ مانی بۆ جاری یه‌كه‌مه له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا چوار یاری له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ گۆڵ ده‌كات.
ـ هه‌رگیز رووینه‌داوه محه‌مه‌د سه‌ڵاح 3 یاری له‌سه‌ریه‌ك به‌بێ گۆڵكردن تێپه‌ڕ بكات.
ـ رۆبێرتۆ فێرمینیۆی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول رۆڵی له تۆماركردنی 70 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ هه‌بووه.
ـ فێرمینیۆ 129 یاری له پرێمه‌رلیگ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كردووه، 45 گۆڵ و 25 ئاسیستی تۆمار كردووه.
ـ جۆرجینیۆ ڤیناڵدۆم خاوه‌نی 20 گۆڵه له پرێمه‌رلیگ، له كۆی ئه‌م گۆڵانه 19 گۆڵیان له نێو یاریگه‌ی خۆیان بووه.
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی گۆڵكارانی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 17 گۆڵ.
ـ لیڤه‌رپوول به 65 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگ پته‌وتر كرد و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ مان سیتی دووه‌م كرده‌وه 3 خاڵ.