به وێنه.. سوید به تاكه گۆڵی زاواكه‌ی كورد بردیه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ڵبژارده‌ی سوید، له دوای ساڵی 1994، بۆ جاری یه‌كه‌م گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی مۆندیال و له یاری ئه‌مڕۆیدا، به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له سویسرای برده‌وه.
گۆڵه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوید، له‌لایه‌ن ئیم‌یل فۆرسبێرگ، له خووله‌كی 66 تۆماركرا و به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كه كۆتایی هات و هه‌ڵبژارده‌ی سویدیش گه‌یشته قۆناغی هه‌شت، ئێستاش چاوه‌ڕێ براوه‌ی یاری نێوان ئینگلته‌را و كۆڵۆمبیا ده‌كات.
ئیم‌یل فۆرسبێرگ، له دایكبووی ساڵی 1993یه و له ساڵی 2016 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی كورد به‌ناوی "شه‌نگه حوسێن" كردووه.
شه‌نگه‌ش هاوشێوه‌ی هاوسه‌ره سویدییه‌كه‌ی، یاریزانی یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانییه و له‌وێ یه‌كتریان ناسیوه، له ساڵی 2016ش ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێكهێناوه.
ا. م