نێیمار هاوینی داهاتوو دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا

نێیمار لە بەردەم بەرپرسانی بارسێلۆنا گریاوە و داوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا کردووە

نێیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە ریزەکانی بارسێلۆنا و زۆربەی یاریزانانی بارسێلۆناش رازین ئەو یاریزانە بڕازیلییە بگەڕێتەوە کامپ نوو.
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسێلڤای هێرشبەری پاریس سانجێرمانی فڕەنسی بە هاوڕێکانی لە یانەی بارسێلۆنا راگەیاندووە ئەو دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و پێیوایە لە چوونی بۆ بارسێلۆنا هەڵەی کردووە و پەشیمانی لەو بڕیارەی، تەنانەت رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نێیمار چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە بەردەم بەرپرسانی بارسێلۆنا گریاوە و داوای کردووە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، تەنانەت رادیۆ ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، بەپێی بەندێکی گرێبەستەکەی نێیمار لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئەو هیرشبەرە بڕازیلییە دەتوانێت هاوینی داهاتوو بەرامبەر 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە بڕوات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیش ئاشکرایکردووە، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی ئیسپانی لەگەڵ یاریزانە دیارەکانی یانەکەی کۆبووەتەوە و رای وەرگرتوون لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی نێیمار و ئەوان رازین بەوەی نیمۆ بگەڕێتەوە کامپ نوو.

رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی
رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی