"پێرێز داهاتووی لۆپیتیخی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه"
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆ پێنجه‌مین یاری نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، میدیاكان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌مشه‌و لۆپیتیخی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید دوورده‌خرێته‌وه.
له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید تووشی سێیه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه، دوای ئه‌وه‌ی له نێو یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی لیڤانتی دۆڕا.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پێرێز چیتر ده‌رفه‌ت به لۆپیتیخی نادات و پێش كلاسیكۆ دوورده‌خرێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جه‌مال جه‌به‌لی په‌یامنێری تۆڕی هه‌واڵی بێن سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و دوورخستنه‌وه‌ی لۆپیتیخی راده‌گه‌یه‌نێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 14 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی، له به‌رامبه‌ردا لیڤانتی به 13 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م هه‌ڵكشا.