مێسی 5 كه‌سی بارسێلۆنا به هۆكاری سه‌ركه‌وتنی كریستیانۆ ده‌زانێت
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك به‌سه‌ر لیۆنێل مێسی ركابه‌ری سه‌ركه‌وت و ناسناوی زه بێتسی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی 2017 برده‌وه، دوای ئه‌م رووداوه مێسی 5 كه‌س به هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی له ناسناوه‌كان ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی به‌هۆی جیاوازی ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ له كارگێرانی یانه‌كه‌ی توڕه‌بووه.
كریستیانۆ 43.16%ـی ده‌نگه‌كانی راهێنه‌ر، یاریزانان، رۆژنامه‌نووسان و هانده‌رانی برده‌وه و بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی زه بێست، له كاتێكدا مێسی 19.25ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌نجامی ئه‌م ده‌نگدانه‌ی مێسی توڕه كردووه، چونكه جیاوازییه‌كه‌ی زۆر له هی ساڵی رابردو زیاتره، به‌وپێیه‌ی وه‌رزی رابردوو، كریستیانۆ 34.54%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و مێسی 26.42%ـی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهنا بوو.
مێسی پێیوایه ئه‌م جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ له ده‌نگدان دروستبووه، به‌هۆی لویز ئێنریكی راهێنه‌ری پێشوو، جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆك، رۆبێرت فێرناندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه بووه كه وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه كار بۆ پێشخستنی یانه‌كه بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، مێسی دوو یاریزانی یانه‌كه‌ی به‌هۆی بێبه‌شبوونی له خه‌ڵاتی (زه بێست) ده‌زانێت كه پێكهاتوون له (پاكۆ ئه‌لكاسێر و ئه‌ندرێ گۆمێز) كه نه‌یانتوانیوه ببنه دوو یاریزانی كاریگه‌ر بۆ بارسێلۆنا، له كاتێكدا كارگێرانی یانه‌كه هیوایه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئه‌م دوو یاریزانه هه‌ڵچنی بوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه بێستی برده‌وه، سووپاسی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی و زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر و یاریزانان و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی كرد كه هۆكاری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كانی بووه.
به‌ڵام میدیا كه‌ته‌لۆنیاییه‌كان پێیانوایه مێسی خزمه‌ت به بارسێلۆنا ده‌كات، به‌ڵام بارسێلۆنا ناتوانێت خزمه‌ت به‌و ئه‌ستێره ئارجێنتینایه بكات.