نێیمار دوایین زانیاری له باره‌ی واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشكرا كرد
نێيمار دا سيلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له لێدوانێكدا میدیاكان و هانده‌رانی له دوایین قۆناخی چاره‌سه‌ر پزیشكییه‌كانی ئاگادار كرده‌وه.
نێیمار له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی:
"تا ئێستا واده‌یه‌كی دیاریكراو نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م و كۆتا پشكنینی پزیشكیم ماوه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ره‌نگه له ناوه‌ڕاستی مانگی مایۆ بگه‌ڕێمه‌وه به‌ڵام دڵنیا نیم ره‌نگه زووتر یان دره‌نگتر بێت، ئه‌مانه په‌یوه‌ستن به پشكنینی پزیشكی داهاتوو.
واده‌ی دوایین پشكنینه‌كه‌ش له 17ـی مایۆی داهاتووه ئه‌و كاته هه‌موو شتێك یه‌كلاببێته‌وه.
هیوادارم له شاشه‌ی تیڤیه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال نه‌كه‌م، چونكه به‌شداریكردن له جامی جیهانی خه‌ونی منه، هه‌وڵده‌ده‌م مه‌شقه‌كان بكه‌م و له‌پێشتر باشتر ده‌ركه‌وم.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له چاره‌نووسی یاریكردنم نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ ده‌كرێت زۆر سه‌خته تیپه‌كه‌م ببینم گۆڵ بكات و ببێته پاڵه‌وان بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بم، به‌ڵام پشوویه‌كی زۆرم داوه و به‌هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه یاریكردن.