به ڤیدیۆ.. ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ مۆندیالی 2018 گوتراوه بڵاو كرایه‌وه
جۆنسن دیرولۆی گۆرانیبێژه‌ی ئه‌مریكا پێش ده‌ستپێكی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ئه‌و گۆرانییه‌ی ئاشكرا كرد كه بۆ مۆندیالی داهاتووی گوتوویه‌تی.
جۆنسنی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، گۆرانییه‌كه‌ی به نێوی (ره‌نگه‌كان) بڵاو كرده‌وه كه له لایه‌ن كۆمپانیای كۆكا كۆلا سپۆنسه‌ری كراوه.
بڕیاریشه ئه‌و گۆرانییه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا له هاوینی داهاتوو له مۆسكۆ بگوترێت.
جۆنسن دیرولۆ له باره‌ی گۆرانییه‌كه ده‌ڵێت: من له پێش ده‌ستپێكی هه‌ر مۆندیالێك ده‌بینم كه چۆن ئه‌و هه‌موو كلتوور و دابونه‌ریته له مۆندیال ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌بن، بۆیه بڕیارمدا ناوی گۆرانییه‌كه بڵێم (ره‌نگه‌كان).
بڕیاره مۆندیالی داهاتوو له 14/6/2018 به به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده ده‌ستپێده‌كات.